کوردستانی

پیاوێك و هاوژینەكەی درانە بەر دەستڕێژی گوللـە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێك و هاوژینەكەی درانە بەر دەستڕێژی گوللـە
مەودا میدیا-

لە شاری كەركوك پیاوێك و هاوژینەكەی بە دەستڕێژی گوللـە بە سەختی برینداركران و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

سەرچاوەیەكی هەواڵ بۆ مەودا میدیا درەنگانی شەوی رابردوو، بە دیاریكراوی كاتژمێر 1:30 خولەكی شەو، لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك پیاوێكی تەمەن 34 ساڵ و هاوژینەكەی كە تەمەنی 27 ساڵە، بە دەسڕێژی گوللـە برینداركراون.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە لەئێستادا نەناسراون و هۆكاری رووداوەكەش ئاشكرا نییە.

سەبارەت بە رووداوەكە، رووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی ئازادی تۆماركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، هەردوو هاوژینەكەش لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان