کوردستانی
پلەكانی گەرما دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 و سبەی یەكشەممە، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێك پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەیەکى گشتى.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیکەی نزیكدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێک ناوچەش بە جێگیرى دەمێنێنەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەی یەكشەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمانی هەرێم بە گشتیی هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێك پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرماش سبەینێ نزمدەبێتەوە بو 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 39
سلێمانی : 36
دهۆک : 37
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 44
ژ.ع