کوردستانی
ئێران: رێككەوتنی ئەمنیی نێوانمان لەگەڵ عیراق هێشتا بەتەواوی جێبەجێنەكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی دەستەی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران جەختدەكاتەوە، عیراق رێككەوتنی ئەمنییەكەی تایبەت بە سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵاتی بەتەواوەتی جێبەجێنەكردووە و ئاشكرایكرد كام هەنگاوانە جێبەجێنەكراون.
لیوا محەمەد باقری، سەرۆكی ئەركانی دەستەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان وڵاتەكەمان و عیراق، عیراق تەنها هەستاوە بە دوورخستنەوەی هێزە جوداخوازەكان (كە ئەو بە تێرۆریست ناوی بردوون).
دەشڵێت "ئەو هەنگاوە بەس نییە، پێویستە هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرجەم ئەو گرووپە چەكدارە جوداخوازانەی لەنێوان سنوورەكانی ئێران-عیراق دوورخراونەتەوە لەلایەن عیراقەوە چەكبكرێن".
بۆ ئاژانسی فارس-ی ئێرانی ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویست بوو عیراق هەتا رێكەوتی 19ی ئەیلوولی ئەمساڵ رێككەوتنەكەی بەتەواوەتی جێبەجێ بكردایە.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باقری هەوڵەكانی عیراقی بەرزنرخاند و وتیشی "پێویستە ئەو وڵاتە بەردەوامبێت لە هەوڵەكانی بۆ بەتەواوی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكەی نێوانمان و لە چەك داماڵینی ئەو گرووپانەی لە سنوورەكان دوورخراونەتەوە و دەریشیان بكەن لە هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكانی عیراق".
ئەوەش لەكاتێكداە لەماوەی هەفتەكانی رابردوو، هێزەكانی عیراق رایانگەیاند بە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە، تەواوی سنوورەكانیان كۆنترۆڵكردووە و حزبە چەكدارەكانی رۆژهەڵاتیان لە سنوورەكان دوورخستووەتەوە.
ژ.ع