کوردستانی

توركیا هەڕەشە لە سلێمانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هەڕەشە لە سلێمانی دەكات
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی توركیا سەبارەت بە چوونەدەرەوەی وڵاتەكەی لە خاكی سوریا رایگەیاند "ناچینە دەرەوە" پێشمەرجیشی بۆ چوونەدەرەوەیان لەو خاكە خستەڕوو و یەكێك لە پێشمەرجەكانیش وەك هەڕەشەیەكە بۆ شاری سلێمانی.

لەمیانی لێدوانێكیدا یاشار گیولێر، وەزیری بەرگیی توركیا تایبەت بە پرسی چوونەدەرەوەی وڵاتەكەی لە خاكی سوریا و دەستوەرنەدانی لە كاروباری ئەو وڵاتە وتی "تەنها بە وتنی (بچنەدەرەوە) ئەو كارە ئەنجامنادرێت، كاتێك چوار ملیۆن هاوڵاتیی سوریی لە توركیا هەن هەتا ئاسایش لە سوریا نەبێت ناچینەدەرەوە".

وتیشی "ئەو دەستوورەی كە رژێمی سوریا ناچارە پێی، دەبێت پەسەندبكرێت؛ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، حكومەتێك پێكبهێندرێت كە سەرجەم مرۆڤەكان لەباوەشبگرێت، بە دڵنیاییەوە تەنها ئەو كاتە لە خاكی سوریا دەچینەدەرەوە".

سەبارەت بە سلێمانی، وەزیری بەرگریی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "لە سلێمانی دەبینین كە چالاكییە بە وتەی گیولێر (تێرۆریستییەكان) روو لە زیادبوونن، دەشزانین بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هەموو شتێك دەبینن، بۆیە ئەوە بەو شێوەیە تێناپەڕێت و چی پێویست بێت بەرامبەری دەیگرینەبەر".

ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو، لە هێرشێكی تێرۆریستیدا بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە سنووری شاری سلێمانی، سێ پێشمەرگەی هێزەكانی دژەتیرۆر شەهیدكران و سێی دیكە برینداربوون، دواتر توركیا بەرپرسیارییەتی خۆی لەو كردەیە راگەیاند.

توركیا بە درێژایی مێژوو بە شێوەیەكی ئاشكرا لە هەوڵی سڕینەوەی هەر دەسەڵاتێكدایە كە ناوی كورد و كوردستانی تێدابێت، ئێستاش هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ لاوازكردن و سڕینەوەی هەردوو دەسەڵاتی كوردی لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان