کوردستانی
نوێنەری گشتیی وانەبێژان بۆ مەودا: بایكۆت و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان
نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیا رادەگەیەنێت، تایبەت بە وەرگرتنی مووچە و شایستە داراییەكانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
كارۆخ عەبدڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 لەمیانی لێدوانێكی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لەبەردەم سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین بۆ داواكردنی مافە داراییەكانمان".
راشیگەیاند، رۆژی یەکشەممە 24 ی ئەیلوول، کاتژمێر9:30 خولەك بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژە و وانەبێژانی پەروەردەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی و قەرەداغ و شارباژێڕ لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەبێت.
روونیشیكردەوە لەبەردەم هەریەك لە پەروەردەكانی رانیە، کەلار، پێنجوێن، سەیدسادق، شارەزوور، پەروەردەی چەمچەماڵ، كۆیە، پشدەر، هەڵەبجە و كفری و ئەوانی دیكە سەرجەمیان، بایكۆت و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
لە هەرێمی كوردستان نزیكەی سێ مانگە سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە و بەوهۆیەوە لە بەشێك لە فەرمانگە، نەخۆشخانە، خوێندنگە و ناوەندی حكومییەكان بایكۆت راگەیەندراوە و دەوامی فەرمی ناكرێت.
ژ.ع