کوردستانی
ناسنامەی گەنجە خنکاوەکەی زاخۆ ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لەبارەی تەرمی ئەو هاوڵاتییەی دوێنی هەینی لە روباری دیجلە لە پیشخابور دۆزرایەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی زاخۆ هاتووە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی تەرمی کەسێك لە روباری دیجلە لە پیشخابور دۆزرایەوە بەداچوون دەستیپێکرد بۆ ئاشکراکردنی تەرمەکەی، دەرکەوت ئەو کەسە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی سوریا و دانیشتوی قامیشلۆ بووە و ناوی (عەبدوڵڵا ساڵح حسێن)ە و تەمەنی 32 ساڵ بووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو هاوڵاتییە سورییە گەشتی تورکیای کردووە بەمەبەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا، بەڵام لە رێگەدا لە روباری دیجلەدا خنکاوە و لە بیشخابور تەرمەکەی دەرکەوتووە".
س.ر