کوردستانی

میکانیزمێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی غاز دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


میکانیزمێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی غاز دادەنرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 خاوەنی کارگەی غاز رایدەگەیەنێت کارگەکانی کارگەکانی غاز لە سلێمانی میکانیزمێکیان پێکهتانەوە تاوەکو بتوانن غاز بۆ وەرزی سەرما هەڵبگرن، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ئەوەی لە وەرزی سەرمادا قەیرانی غاز دروستنەبێت رۆژانە پێویستمان بە 350 بۆ 400 تۆن غاز هەیە.

کۆچەر تاهیر، خاوەنی کارگەی غاز لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی غاز جێگیرە و بریکارەکان بە حەوت هەزار و 500 دینار لە کارگەکانی وەردەگرن و بە هەشت هەزار و 500 دینار دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەکو کارگەکانی غاز لە سلێمانی میکانیزمێکمان پێکهانەوە تاوەکو هەر کارگەیەک بڕێک غاز هەڵبگرێت بۆ وەرزی سەرما، چونکە دەمانەوێت ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو باشتربین، بەڵام ئەو بڕە غازەشی هەڵگیراوە لە کارگەکان لە ئاست تموحی ئێمەدا نییە بۆ بنبڕکردنی قەیرانی غاز، بۆیە پێمان وایە ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو باشتردەبین".

ئەو خاوەنی کارگەی غازەش وتی "بڕی ئەو غازەی کارگەکان وەریدەگرن لە کارگەیەکەوە بۆ کارگەیەکی دیکە جیاوازە کارگە هەیە لە مانگێکدا شەش تانکەر هەیە حەوت تانکەر غاز وەردەگرێت، کارگەش هەیە دەگاتە 10 تانکەر غاز".

وتیشی "ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری 22 کارگەی غازین کە رۆژانە شەش تانکەر غازمان بەدەست دەگات کە هەر وەک ساڵی رابردووە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، تەنها شێوازی میکانیزمی کارکردنی کارگەکان گۆڕاوە کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ کارناکەن، تاوەکو بتوانین کەمیەتییەکی غاز هەڵبگرین بۆ وەرزی سەرما".

روونیشیکردەوە "رۆژانە کارگەکانی سلێمانی و دەوروبەری 240 بۆ 250 تۆن غاز وەردەگرن، بەڵام بۆ وەرزی سەرما لە رۆژێکدا پێویستمان بە 350 بۆ 400 تۆن غاز هەیە، تاوەکو گرفتی کەمی گاز دروستنەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان