کوردستانی
لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی تراکتۆرێک وەرگەڕا، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلولی 2023 لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەنێوان گوندی دێ رەشە و باجەلان تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکە کەوتە ژێری و گیانی لەدەستدا".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (نەوزاد فاتیح عەبدولقادر)ە و لەدایکبووی ساڵی 1972وە.
س،ر