کوردستانی
چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەری دەستگیرکرد لە سنووری قەزای چەمچەماڵ.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و رێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە، کە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو، دەستیبەسەرداگیراوە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە مادەکانی (495 - 430 - 405) لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
س،ر