کوردستانی

هاوردەکردنی هەندێک بەرهەم قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوردەکردنی هەندێک بەرهەم قەدەغەکرا
مەودا میدیا-

لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری کردن لە جوتیاران و پاڵپشتیکردن لە بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان لە بازاڕەکانی ناوخۆ، ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عیراق رەزامەندیدا لەسەر راگرتنی هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، خەیار و شووتی لە دەروازە و مەرزەکانی سنووری ناوەڕاست و باشووری عیراق.

رۆژی شەممە (23ی ئەیلولی 2023)، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری لەبەروبوومە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و پەتاتە و شووتی) لە دەروازە و مەرزەکانی سنووری ناوەڕاست و باشووری عیراق".

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم هەنگاوە گرنگە وادەکات کە بەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی و بەیەکەوە کارکردن بۆ یەکخستنی (رۆژنامەی کشتوکاڵی) لەپێناو رەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عیراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان