کوردستانی
مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەمنزیکانە نۆژەنبکرێتەوە و بۆ ماوەیەک دابخرێت و ئەوقافی سلێمانیش دەڵێت "دەبێت رێکارە کارگێڕییەکانی نۆژەنکردنەوە تەواوبێت ئەوکاتە بە فەرمی رایدەگەیەنین".
هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بەفەرمی کاتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دیارینەکراوە، کەی رێکارە کارگێڕییەکان تەواوبوو ئەوکاتە وادەی نۆژەنکردنەوەکەی رادەگەیەنین".
مزگەوتی شاری سلێمانی لە ساڵی 1784وە ساڵێک دوای بونیادنانی شاری سلێمانی دروستکراوە بە شوێنەوارێکی گرنگی شارەکە دادەنرێت.
س.ر