کوردستانی
هاوڵاتییەک بە تۆمەتی خەڵوزکردنی دار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لە ناحیەی ناڵپارێزی سنووری قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرد و دەستیان گرت بەسەر 18 فەردە خەڵوز.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز لە سنووری گوندی (کانی سپیکە)، هاوڵاتیەکیان بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرد، هەروەها دوو کورەی خەڵوز تێکدران و دەستگیرا بەسەر 18 فەردە خەڵوز".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لە سنووری ناڵپارێز لە گوندی (یاساماڵ)، لەکاتی دەرچوونی مەفرەزەکانیان بە هاوکاری ئاسایشی ناڵپارێز، بۆیان دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی داری سرووشتی بڕاونەتەوە، بەڵام سەرپێچیکارەکە نادیارە، هەروەها دەستگیرا بەسەر موشارێکی داربڕین و ماتۆڕسکیلێك دا .پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی".
س.ر
س.ر