کوردستانی
دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری راگەیاند و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری راگەیاند و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە رێککەوتی 23ی ئەیلولی 2023 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی بەداواداچوون و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، توانی بڕی (51) کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستال دەستبەسەردا بگرێت، لەم چالاکییەدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە ماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بڕەی مادەیەی کە لەم چالاکییەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە (100) هەزار جار بەکارهێنانە کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگەدا پێ ئەنجام دەدرا".

س،ر