کوردستانی
وادەی دابەزینی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنی بارانبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت "لە 15ی تشرینی یەکەمی 2023 بەدواوە شەپۆلەکانی بارانبارین دەستپێدەکەن".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای مانگی 10دا گۆڕانکاریی لە پلەکانی گەرمادا روودەدات و لەسەرجەم ناوچەکان پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا".
لەبارەی دەستپێکردنی بارانبارینەوە ئەو شارەزایە وتی "شەپۆلێکی بارانبارین دروستبووە وەک یەکەم شەپۆلی پایز بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام رێژەکە بەپێی ناوچەکان لاوازە و ئەگەری هەیە بەپێی کات بەهێزبێت".
وتیشی "لە 15ی تشرینی یەکەمی 2023 بەدواوە شەپۆلەکانی بارانبارین دەستپێدەکەن، بەڵام بارانی پڵەی سەرتاسەری دەکەوێتە مانگی تشرینی دووەمەوە".
س،ر