کوردستانی

مامۆستایان وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌یان دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌یان دایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه‌ و مه‌رجی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن خسته‌ڕوو.

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان - لقی سلێمانی روونیكرده‌وه‌، بۆ ڕاستكردنەوەی دۆخەكە و ئاشتەوایی گشتی داواكارین لەحكومەتی هەرێم مووچەی هەردوو مانگەكانی (8و 9) شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبكات، جێبەجێ‌ كردنی ئەو داواكارییە دەبێتە متمانە بەخشینەوە و بووژاندنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ مافه‌كانی مامۆستایان كرد و سوپاسی كردن و داوای لێكردن بگه‌ڕێنه‌وه‌ و خوێندن ده‌سپێبكه‌نه‌وه‌. 














Qaiwan
Qaiwan