کوردستانی

توركیا هەڕەشەدەكات لە بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەكی هەرێم و رۆژئاڤا

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هەڕەشەدەكات لە بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەكی هەرێم و رۆژئاڤا
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت دەزانن پلانی تەقینەوەكەی ئەنقەرە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە و هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هاوشێوەكانی لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2023 هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وتی "بەدواداچوونەكانی هێزە ئەمنییەكانمان دەریخستووە، ئەو (تێرۆریست)انەی تەقینەوەكەی ئەنقەرەیان ئەنجامداوە لە سوریاوە هاتوونەتە توركیا و لەوێش مەشقیان پێكراوە".

ئەو بەرپرسە باڵایەی توركیا هەڕەشەی ئەوەش دەكات، لەمەودوا سەرجەم پێگە سەرزەمینی و ژێرزەمینییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هاوشێوەكانی لە "عیراق و سوریا" وەك ئاماژە بۆ هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان، دەكەنە ئامانجی هێزە ئەمنییەكانیان.

دەشڵێت، بكەرانی ئەو كردەوەیە و گرووپە چەكدارییەكانیان پەشیمان دەبنەوە و هێرشەكانیان زۆر روون و ئاشكرا دەبێت بۆ سەریان.

1ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی پۆلیس لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بووە هۆی برینداربوونی دوو پۆلیسی توركیا و شەهید بوونی دوو گەریلا، كە فەوجی (نەمران)ی هێزێكی كوردی بە ناوی (ناوەندی بەرگریی خەڵك) ئەنجامدانی كردەوەكەیان گرتە ئەستۆ.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan