کوردستانی
پەرلەمانتارێك هەولێر بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆرسەی هەولێر تۆمەتباردەكات بە دروستبوونی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی دراو.
لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس (پێشتر تویتەر)، یوسف كلابی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆرسەی هەولێر تۆمەتبار دەكات بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهاكەی بەرامبەر دیناری عیراقی 160 هەزاری تێپەڕاند.
كیلابی دەڵێت "بۆرسەی هەولێر و بازرگانانی بەقاچاخبردنی دۆلار كە لە هەولێر دانیشتوون، كاردەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكانی دۆلار لە بازاڕی رەش و بردنەدەرەوەی لە خاكی عیراق.
داواشیكردووە لە لایەنە پەیوەستەكان سنوورێك بۆ ئەو كارانە دابنێن و ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو كارانەی ئەنجامدەدرێن بەمەبەستە و ئامانجەكانیشیان روون و ئاشكرایە".
هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش، لەلایەن هیچ لایەنێكەوە وەڵامی بانگەشەكەی كیلابی نەدراوەتەوە و هیچ هەڵوێستێك دەرنەبڕدراوە.
بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی دراو لە هەرێم و عیراق بە گشتیی، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بە ئاستێكی بەرچاو بەرزبووەوە و هەتا ئێستاش لەو ئاستەیدا ماوەتەوە.
ژ.ع