کوردستانی
سەرۆ قادر: ئەوانەی پشتیوانی حەماسن، پێشتر پشتیوانی داعش بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە پێكدادانەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین، سەرۆ قادر رایگەیاند "ئەوانەی لە کوردستان پشتگیریی حەماس دەکەن، پێشتریش پشتگیرییان لە داعش و ئەنسارولئیسلام دەکرد"، دەشڵێت ئەمە جەنگی سیاسییە روودەدات.
لە لێدوانەكەیدا بۆ دەنگی ئەمەریكا سەرۆ قادر، توێژینەوە و گەشەپێدان ئاماژەی بەوەكردووە، فەلەستینییەکانیش وەک کورد خاوەن بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازین، بەڵام ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕوویدا دوورە لە ئاکاری هەر بزوتنەوەیەکی ڕزگاریخواز، ئەگەر فەلەستینییەکان مافی مانەوەیان هەیە، ئیسرائیلییەکانیش مافی ژیانییان هەیە.
باس لەوەشدەكات، ئەوەی شەممە روویدا کارەساتی شنگالی بەبیر ئێمە هێنایەوە، ئەو دروشم و دەموچاو داپۆشین و گرتن و کوشتنی خەڵک و دانانی مناڵ لەناو قەفەز بۆ فرۆشتن، رەفتارەکانی داعش بوو لە شنگال کە لە سەرەتای مانگی ئابی 2014 لە شنگال ئەنجامیاندا.
هێما بۆ ئەوەش دەكات، کورد هەمیشە دۆستی فەلەستینییەکان بووە بەس مەبەستم چەکدارانی حەماس نا، لە هەمان کاتدا لەگەڵ جووەکانیش رابردوویەکی پرشنگدارمان هەیە لە پاراستنییان، نابێت شەرم لەوە بکەین، بەڵام ئەوەی رۆژی شەممە ئەوە رەفتارێک نییە کە میللەتێک بەرامبەر بە داگیرکەرەکەی تێبکۆشێت بۆ ئازادی.
"ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت ئێستا وەک ئەو کاتەی چەکدارانی ئەنسارولئیسلام وایە کە ماوەیەک لە چەند ناوچەیەکی هەرێم حوکمیان دەکرد، وەک داعش وان کە بەشێک لە دەشتی نەینەوایان لە ژێر دەستی داعش بوو."
"ئەوەی ئێستا ڕوودەدات نە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیلە نە شەڕی ئیسلام و جووە، بەڵکو ئەمە شەڕێکی هەرێمییە و ئامانجی سیاسی لە پشتە."
جەختیشدەكاتەوە، "ئەوانەی ئێستا لە کوردستان پشتگیری حەماس دەکەن، ئەوانە پێشتریش پشتگیرییان لە داعش و ئەنسارولئیسلام دەکرد و بەشێک بوون لە ئەنسارولئیسلام کە پاشماوەی قاعیدە بوون."
سەبارەت بە هەڵوێستی كوردیش پێی باشە "کورد نە ببێتە داعشی واتە حەماسی و پشتگیریی بکات، وە نەببێتە لایەنگری ئیسرائیل، بە هیچ شێوەیەکیش رەوا نییە کە بریسکەی سمێڵمان بێت کە یەهودی و ئیسرائیلی دەکوژرێت، وە دەوڵەتی ئیسرائیلی هیچ کاتێک زیانی بۆ کورد نەبووە".
سەرۆ قادر راشیگەیاند، ئەو وەک هیچ لایەنێک قسەناكات، ئەو بەڕێوەبەری ئینستیتیوتە و دەبێت سیاسییەکانیش هیچ هەنگاوێک دژی کورد نەنێن و "ئەوەندە عاقڵ بین تێبگەین، دەبێت بۆ مانەوەی خۆمان لەگەڵ بۆچوونی ئاشتەوایی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا و ئەوروپا بین".
ژ.ع