کوردستانی
هەور ئاسمانی هەرێم دادەپۆشێت و ئەگەری باران هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لە سەر ناوچە شاخاویەکان لە هەندێ کاتدا نمە باران دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 و سبەی چوارشەممە، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران و هەورەگرمە لە ناوچە جیاجیاكان بە شێوەیەکى گشتى.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا نمە باران دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران بارین زیاتر دەبێت، سەنتەری پاریزگاکان ئەگەری نمەبارانی هەیە و لە کاتی باران ئەگەری دروستبوونی هەورەتریشق هەیە، هاوكات کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 2 تا 4 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بەگشتی، ئەگەری پروشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پلەكانی گەرماش سبەینێ بەرزدەبێتەوە بۆ 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 30
سلێمانی : 30
دهۆک : 28
کەرکوک : 32
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 29
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 35
ژ.ع