کوردستانی

سەرلەنوێ توركیا پەلامارەكانی بۆ رۆژئاڤا چڕدەكاتەوە و دوو منداڵ بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرلەنوێ توركیا پەلامارەكانی بۆ رۆژئاڤا چڕدەكاتەوە و دوو منداڵ بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

هێزەكانی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارییەكانی سوریا كە سەر بە ئەنقەرەن، بە چەكی قورس پەلاماری دێ و شارۆچكە و شارەكانی رۆژئاڤا دەدەن و سەرلەنوێ هێرشەكانیان چڕكردووەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند، سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سوریا كە سەر بە ئەنقەرەن، بە چەكی قورس بۆردوومانی دێ و شار و شارۆچكەكانی باكوری رۆژئاوای پارێزگای حەسەكە دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، سوپای توركیا پەلامارەكانی دەستپێكردووەتەوە بۆ رۆژئاڤا و لە حەسەكە بە بۆردوومانی ئاسمانی و لە رەققە بە بۆردوومانی زەمینی پەلاماری ناوچە كوردییەكان دەدات، چەند مووشەكێكیش لە عەین عیسا بەربوونەتەوە.

لە بەرامبەردا، هێزە سەربازییەكانی ئەنجوومەنی تەل تەمر بە بۆردوومانی مووشەكی وەڵامی پەلامارەكانی توركیا دەدەنەوە، هێرشە پێچەوانەكانیشیان لە ناوچەی "نەبع ئەلسەلام" چڕكردووەتەوە.

هەتا ئێستا ئاماری زیانە گیانییەكان بە دروستی دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی روانگەی سوری، لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی توركیا، منداڵێكی 9 ساڵان لە رەگەزی نێر و منداڵێكی دیكەی كچ، تەمەن 10 ساڵان گیانیان سپاردووە.

هاوكات منداڵێكی دیكە بە سەختی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی شاری رەققە، ژمارەیەكی زۆر لە ماڵ و لانەی خەڵكی مەدەنیش لە ناوچەكە خاپوور بوون. 

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتەیەكیدا جەختیكردەوە " بەردەوام دەبن لە هێرشكردنە سەر ناوچە كوردییەكان لە عیراق و سوریا"، وتیشی وڵاتەكەی مافی تەواوی هەیە لە ناوچەكانی دەرەوەی سنووری خۆی هێرش و پەلاماری سەربازی ئەنجامبدات.


ژ.ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان