کوردستانی
دەیان كەس رادەستی یاسا دەكرێن لەلایەن نشینگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بنکەی نشینگەی فرۆکەخانەی سلێمانی، دەیان بەڵگەنامەی ساختە دەستیان بەسەردا گیرا، بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانیش ئامارەكان دەخاتەڕوو.
راگەیەندراوی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 ی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، دەیان کەس رادەستی یاسا دەکات، کە بەڵگەنامەیان ساختە کردووە و ویستویانە بەنایاسایی گەشتبکەن.
ئەوەش هاتووە، ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ماوەی دە مانگی رابردوو لە 1ی كانوونی دووەم هەتا 10 تشرینی یەكەمی 2023، توانیویانە رێگری لە گەشتی 37 هاوڵاتیی عێراقی و کەسانی بیانی بکەن، کە ویستویانە بە بەڵگەنامەی ساختەوە گەشتبکەن، یان بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
هێما بۆ ئەوەشكراوە، ئەو تۆمەتبارانە دوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانیان رادەستی دادگا کراون و رێکاری پێویستیان لە دژ گیراوەتەبەر.
ژ.ع