کوردستانی

سێ كەس كەرەستەی مێژوویی ساختەدەكەن و دەستگیردەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ كەس كەرەستەی مێژوویی ساختەدەكەن و دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا-

بە تۆمەتی ساختەكردنی كەرەستەی شوێنەواری مێژوویی و مامەڵكردن پێیانەوە، ئاسایشی هەرێم سێ تۆمەتبار دەستگیردەكات.
 
لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم هاتووە، سێ کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژوویی (ئاسار) دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان چالاكییەكەیان ئەنجامداوە، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ئەو سێ کەسەیان دەستگیرکردووە، كە هەستابوون بە مامەڵەکردنی چەند پارچەیەکی ساختە لەشێوەی ئاسار.

ئەوەش ئاماژەی پێكراوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوا، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، رۆژی 2023/9/18 بە هەماهەنگیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیویان سێ تۆمەتباری مەمەڵەکاری پارچەی ساختەی شوێنەوار دەستگیربکەن.

روونیشكراوەتەوە، پارچە شوێنەوارەکان پێکهاتبوون لە سێ بەشی کتێبێکی مێژوویی کە بەنوسینی (عیبری) بەهەڵە نوسرابوون، لەگەڵ دوو پارچەی دیکە کە سەرجەمیان ساختە بوون و لەشێوەی شوێنەواری مێژوویی دروستکرابوون.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەمادەی (24)ی شوێنەوار تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان