کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: ئاوارە عیراقییەكان لەسەر سەر و چاومان دادەنێین و كەرتێك نانیان لەگەڵ بەشدەكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك ئاوارە و پەنابەری ناوەراست و خوارووی عیراق عەن نایانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و ئێمەش لەسەر چاومان دایاندەنێین.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە هەولێر رایگەیاند "كاتێك ئێمە لە قەیرانێكی گەورەی ئابووریدا بووین و بەشەبودجەی هەرێم لەلایەن عیراقەوە بڕدرابوو، لە جەنگیشدا بووین لەگەڵ داعش؛ پێشوازیمانكرد لە زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارە كە لەناوخۆ و دەرەوەی عیراق روویان لە هەرێم كرد.
بەپێی وتەكانی وەزیری ناوخۆی هەرێم، ئەو ئاوارە و پەنابەرانە بە بڕیار نەهاتوونەتە هەرێم، بەڵكو لە ئەنجامی دۆخی ئەمنی و نەبوونی دڵنیایی بووە كە ژمارەیەكی زۆر كەس لە پارێزگاكانی عیراقەوە روویانكردە هەرێمی كوردستان.
دەشڵێن، حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان هاوكاری پەنابەر و لێقەوماوان بوون، ئێستاش ژمارەیەك لەو ئاوارانە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان بەڵام هەتا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن پەنابەر لە هەرێمی كوردستان ماونەتەوە.
رەخنەشی گرت لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و وتی "بەرپرسیارانە مامەڵە ناكەن بەرامبەر دۆسییەی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان".
جەختیشیكردەوە، هاونیشتیمانیی عیراقیی هەیە كە پێیان باشترە لەناو كامپەكانی پەنابەرانی هەرێم بمێننەوە لەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و دەڵێت "ئەگەر پەنابەرێك بڕیاریدا بمێنێتەوە لەسەر سەر و سەرچاو دایدەنێین، ئەگەر كەرتە نانێكیشمان هەبێت لەگەڵ ئەو پەنابەرانە بەشیدەكەین كە بڕیاری مانەوە لە هەرێمی كوردستان دەدەن".
ئەوەش لە كاتێكدایە، بەتایبەتی پاش رووداوەكانی ساڵانی 2014 و دواتر و بەلێشاو رووكردنە هەرێمی كوردستان لەلایەن هاوڵاتییانی عیراقی و سوریایی بەنەژاد عەرەب، دەنگی رەخنەكان بەرزدەبنەوە بەهۆی ترس لە نەمانی ئاسایشی نەتەوەیی و تێكچوونی دێمۆگرافیای هەرێم و تێكچوونی كەلتوور و زمان.
ژ.ع