کوردستانی
لەبارەی دواكەوتنی مووچە بەرپرسێكی دارایی عیراق روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، لەنێوان هەردوو سەرۆكی حكومەتی ناوەند و هەرێم رێككەوتن هەیە رێگەچارەیەكی دیكە بدۆزنەوە بۆ پرسی مووچەی هەرێم.
مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند،هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتوون پرسی بودجەی هەرێم چارەسەربكەن، بۆ ئەوەی هەندێك كەس لە بەغدا موزایەدە بە بابەتەكەوە نەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رووی یاساییەوە و بەپێی یاسای بودجەی عیراق دەبێت عیراق مانگانە 775 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێریت، ئەوەش لە رێگەی دامودەزگاكانی هەرێمەوە كە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمە.
وتیشی، هەرێمی كوردستان هەمووی وەك یەكە و "كەسیش لە عیراق ئامادەیی نییە و ناتوانێت لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا دینارێك بۆ هەرێم خەرجبكات".
سەبارەت بە دواكەوتنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئەو بەرپرسە راشیگەیاند "بەهۆی رێکارە کارگێڕییەکانەوەیە، وەزارەتی دارای هەژماری لە بانكی ناوەندیی هەیە، لەوێوە پارەكە رەوانەی هەرێم دەكرێت".
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، لە هەرێمی كوردستان مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە بەشێك لە خوێندنگەكان دەرگای خوێندنیان نەكردووەتەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، كاریگەریی كزیی ئابوورییش لە بازاڕەكاندا بەرچاوە.
ژ.ع