کوردستانی

یوسف كیلابی مژده‌ ده‌دات به‌ مووچه‌خۆران كه‌ خێر له‌ رێگادایه‌ بۆیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یوسف كیلابی مژده‌ ده‌دات به‌ مووچه‌خۆران كه‌ خێر له‌ رێگادایه‌ بۆیان
مه‌ودا میدیا -

یوسف كیلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنییدا مژده‌یدا به‌ فه‌رمانبه‌ران و موووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌خێر له‌رێگادایه‌ بۆیان.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ عیراقییه‌ ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، نایانه‌وێت ده‌ست له‌ كاروباری هه‌رێمی كوردستان وه‌ربده‌ن، وتیشی: مژده‌ ده‌ده‌ین به‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و مژده‌ به‌ڕێوه‌یه‌ بۆیان.

یوسف كیلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌شڵێت: ئێمه‌ داوامان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، لیستی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌مان بۆ بنێرن كه‌ ئێستا كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لیستی خانه‌نشینان. 









Qaiwan
Qaiwan