کوردستانی
ته‌رمی گه‌نجێكی كورد له دارستانه‌كانی بولگاریا دۆزرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌رمی گه‌نجێكی كوردی باشوری كوردستان دانیشتوی سنووری پارێزگای دهۆك، پاش دیارنه‌مانی، له سنووری بولگاریا دۆزرایه‌وه.
ئه‌و گه‌نجه ناوی (حاجی كه‌ره‌ڤان)ه و دانیشتوی قه‌زای سێمێله سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كه ماوه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ونبوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی له دارستانێكی بولگاریا دۆزرایه‌وه.
ساڵانه چه‌ندین ته‌رمی كورد و بیانیی له‌ناو دارستانه‌كان و شوێنه جیاوازه‌كانی بولگاریا ده‌دۆزرێنه‌وه كه وه‌ك رێگای ده‌رچوون به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌گیرێته‌به‌ر، مانگی شوباتی ئه‌مساڵیش پۆلیسی بولگاریا تەرمی 18 كۆچبەری لە ناو بارێكی داردا لەسەر بارهەڵگرێكی جێهێڵدراو لە نزیك سۆفیای پایتەختی بولگاریا دۆزییەوە.