کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەبارەی زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانەوە روونکردنەوە دەدات، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەئێستادا بەشەخۆراکی مانگی هەشت دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا، هەروەها بەشە ئاردیش هی مانگە حەوتە".
لەبارەی زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان وتی "تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە، بەڵام پێشنیازێک کراوە تاوەکو مادەکانی بەشەخۆراک زیادبکرێن".
ئەو مادانەی کە لە بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێت بە هاوڵاتییان بریتین لە، زەیت، برنج، نیسک، شەکر، دۆشاو، لەتکەنۆک و فاسۆلیایە.
س،ر