کوردستانی

مەسرور بارزانی: پرۆژەی (هەژماری من) رێگری دەکات لە گەندەڵی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: پرۆژەی (هەژماری من) رێگری دەکات لە گەندەڵی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2023 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێری کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی (هەژماری من).

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی تۆماركردن له‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند "ئێمە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەوەمان داوە كە بەرنامەی (هەژماری من) دروستبكەین بۆ ئاسانكاریكردنی پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواتر بۆ هەموو كەرتی تایبەتیش ئەمە بگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەم پرۆژەیە لە چەندین قۆناغ پێك دێت، قۆناغی یەكەم لە سەرەتاوە بۆ تاقیكردنەوە بوو كە لە نەخۆشخانەیەكەوە دەستمان پێكرد پێش چەند مانگێك، تاوەكو ئێستا بە سەركەوتوویی ئەم پرۆژەیە بەردەوامە و تاوەكو ئێستا 65 هەزار كەس تۆماركراون".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "هەژماری من ئاسانكارییەكی زۆر دەكات لە كڕین و مامەڵەی رۆژانە بۆ هاوڵاتییان، بەڵام لە هەمان كاتدا یارمەتیدەرێكی زۆریش دەبێت بۆ رێگریكردن لە گەندەڵی و لە سپیكردنەوە و لە پێدانی مووچەش لەكاتی خۆی".

وتیشی "ئێستا پرۆسەکە لە شاری هەولێر دەستپێدەكەین، بەڵام لە ماوەیەكی زوودا لە دهۆك و سلێمانیش دیسان ئەو پرۆسەیە دەكەوێتەكار".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان