کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت حکومەتی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان جیاوازبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت گلەیی ئەوەی هەبوو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەی نەکێشا، ئاماژە بەوەشدەکات پێویستە بە زووترین کات هەڵبژاردن بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری مێری لە شاری هەولێر رایگەیاند "بەرنامەی سەرەکیی یەکێتی پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گلەیی ئەوەم هەبوو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەی نەکێشا، هەروەها دەمەوێت یەکێتی ببێتە حزبێکی مۆدێرن".
سەرۆکی یەکێتی وتی "دەبێت کارێک بکەین دادگاکان بە تەواوی سەربەخۆبن و دەبێت هەموو کەس رێزی بگیرێت و ئازادبێت لەوەی کەچی دەوێت".
وتیشی "سەدام حسێن لە ساڵی 1991وە لە کوردستان نەماوە، ئێمە تائێستا بێ کارەباین، هەروەها دەبێت بزانین بۆچی ژنان و گەنجان دەنگمان پێنادەن".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بە زووترین کات هەڵبژاردن بکرێت و پەرلەمان دەست بەکارەکانی بکاتەوە، هەروەها دەبێت حکومەتی ئەمجارەی هەرێم جیاوازبێت، چونکە تاوەکو حزبایەتی لە حکومەت دوورکەوێتەوە کارەکان باشتردەبن".
بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد "پلانمان هەیە لە داهاتوودا شاندێک بنێرینە لای سەرجەم لایەنەکان و بەرنامەی خۆمان بە لایەنەکان دەڵێین، دەمانەوێت کێشە کۆنەکان وەلا بنێین و چارەسەری کێشەکان بکەین".
راشیگەیاند "پێویستە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکان باشتر بکەن، ئەوکات لە بەغدا دەتوانین بەهێزتربین و باشتر مامەڵە بکەین و خزمەتی کوردستان بکەین".
س،ر