کوردستانی

داوایەکی پێنجوێنییەکان لەبارەی نەوتی زستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەکی پێنجوێنییەکان لەبارەی نەوتی زستانەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری ماوەی سێ رۆژە بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد یەک بەرمیل نەوت بۆ هاوڵاتییانی پێنجوێن کەمە.

زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمەک ماوەی سێ رۆژە دەستیپێکردووە و لە 95% پرۆسەکە کۆتایی هاتووە".

ئاماژەی بەوەکرد "بۆ هەر ماڵێک بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت و نرخەکەی 104 هەزار دینارە"، وتی "ئەم بڕە کەمە بۆ هاوڵاتییان، چونکە پێنجوێن ناوچەیەکی ساردە".

قایمقامی قەزای پێنجوێن روونیشیکردەوە "هەموو ساڵێک داواکاری پێشکەشدەکەین، تاوەکو بەرمیلێکی دیکە نەوت بدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام هیچ ساڵێک داواکارییەکەمان جێبەجێ ناکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان