کوردستانی
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر داوای خوێندکارانی بەشەناوخۆیی هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە وەڵامی خوێندکارانی مانگرتووی بەشە ناوخۆییەکان رایدەگەیەنێت ناتوانن لە یەک کاتدا ئاوی گەرم و فێنککەرەوەشیان هەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە خوێندکاران یەکیان هەڵبژێرن.
د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند "خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دوو کێشەیان هەیە، یەکەمیان کێشەی فێنککەرەوە و ئاوی گەرمە کە ناتوانین لەیەک کاتدا چارەسەری بکەین، سیستمی ناو بەشەناوخۆییەکان بەو شێوەیە ناکرێت ئێمە بە خوێندکارەکانمان وتووە یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێرن".
ئاماژەی بەوەکرد "کێشەی دووەمی خوێندکاران داوای دانانی تاسەیان کردووە، ئێمە بۆیان چارەدەسەردەکەین گەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆش پارەکەی خەرجنەکات ئێمە لەسەر بودجەی خۆمان ئەنجامی دەدەین".
شەوی رابردوو لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی شەهید شەوکەت لە هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
س،ر