کوردستانی
زانكۆیەكی هەرێم: چارەنووسی زیاتر لە 23 هەزار خوێندكار لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا راسپاردەیەكی لە پێنج خاڵدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چارەنووسی خوێندنی زیاتر لە 23 هەزار خوێندكار لە مەترسیدایە.
ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەپاش كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی راسپاردەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنەكە بە کۆی دەنگ پشتیوانیی لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ کردووە.
هاوكات سەرۆکایەتیی زانکۆ بە بڕیاری ئەنجومەن لە روانگەی بەرپرسیارییەتیی مێژوویی پێشوەخت راپۆرتێکی سەبارەت بە کێشە داراییەکانی زانکۆ ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کردووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ئەوەش بەپێی خاڵی سێیەمی راگەیەندراوەكە.
زانكۆی سلێمانی هۆشداریشی داوە، پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێ کە پەیوەندیدارە بەچارەنووسی خوێندنی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار، بەپێی پێوەری زانستی و نێودەوڵەتییەکان لە ژێر مەترسیی هەڵپەساردندایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، جەخت لە داواکارییان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە کە هەنگاوی پەلە و خێرا بنرێت بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2023 و 2024 و بڕیاردان لە دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، لە هەرێمی كوردستان مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە بەشێك لە خوێندنگەكان دەرگای خوێندنیان نەكردووەتەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، كاریگەریی كزیی ئابوورییش لە بازاڕەكاندا بەرچاوە.
ژ.ع