کوردستانی

رووداوێكی تەقەكردن قوربانی لێدەكەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی تەقەكردن قوربانی لێدەكەوێتەوە
مەودا میدیا-

لە سەنگەسەر، رووداوێكی تەقەكردن روویدا و بەپێی زانیارییەكان كەسێك بە گوللـە پێكراوە و گیانی سپاردووە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناحیەی سەنگەسەر رووداوێكی تەقەكردن روویداوە، سەرەنجام هاوڵاتییەك گیانی سپاردووە و كەسێكی دیكەش بریندارە.

بەپێی زانیارییەكانی هەتا ئێستا، هۆكاری رووداوەكە دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو كەس، سەرەنجام یەكێكیان كوژراوە و بكوژیش بریندارە.

چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە شوێنی رووداوەكە بۆ مەودا میدیا ئاشكرایانكردووە، رووداوەكە لە نزیك قوتابخانەی هەنگاوی ئێواران روویداوە، هۆكاری رووداوەكەش تا ئێستا ئاشكرا نییە.

هاوكات تەرمی كوژراوەكە و بریندارەكەش لە نەخۆشخانەن و لایەنی پەیوەندیدار لەئێستادا دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan