کوردستانی
تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەنگاوی نوێ دەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند؛ هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی ناوەن رێككەوتنێكیان تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامداوە.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەر تایبەت بە بودجەی هەرێم دەچنە پەرلەمانی عیراق.
وتیشی، رێککەوتنێک لەنێوان سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عیراق هەیە تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران، چەند پێشنیارێک لەوبارەیەوە کراوە کە یان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی جیابکرێتەوە، یاخود بکرێتە سەر بودجەی سیادی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو دۆخەدا بە هەمواری یاسای بودجە پێوستدەبێت و نووسراوێکمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بە زیاتر لە 100 واژۆوە، داوامان کردووە ئەو بابەتە بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنەوە.
داواكارییەكەش بەپێی وتەی شاخەوان عەبدوڵا، بۆ ئەوەیە هەمواری ئەو بڕگەیە بکرێت کە بودجەی هەرێمی کوردستان لە خەرجی جیابکرێتەوە، چونکە مووچەی فەرمانبەران هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی دیكەوە نییە و دەنگی لەسەردراوە.
ژ.ع