کوردستانی

تایبەت بە مامەڵەی پاسپۆرت هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تایبەت بە مامەڵەی پاسپۆرت هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە سیستمی پارەدانی پاسپۆرت هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە هەژماری فەرمیی خۆی ئاگادارییەكەی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، بۆ هاوڵاتییانی شاری دهۆك و دەوربەری، لە رۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2023 لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ و نووسینگەی پاسپۆرتی ئاكرێ مامەڵەی پاسپۆرت گۆڕانكاریی بەسەردێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی راییكردنی مامەڵەی پاسپۆرت لە جۆری (A) سیستمی كۆن لە شێوازی پارەدان دەگۆڕدرێت بۆشێوازی پارەدانی  بانكی (ماستەركارد، یا ڤیزاكارد).

ئەوەش هاتووە، لە رۆژانی داهاتوو سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لە هەرێمی كوردستان بەهەمانشێوە كاری پێدەكرێت.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان