کوردستانی

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆڵی سەرۆكایەتیی هەرێم لە هەموو هەنگاوە یاساییەكاندا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان تەواوبووە.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەمی 2023 وتی، رۆڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەموو هەنگاوە یاساییەکاندا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا، تەواو بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ گومانێک نییە لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، چونکە دیاریکردنی رۆژەکە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە رەزامەندیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بووە.

بەپێی وتەكانی دڵشاد شەهاب، لەو رۆژەوەی مەرسوومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەرکراوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەپێی بەرنامەی خۆیان دەستیان بە هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکە کردووە.

رێكەوتی 25ی شوباتی 2024 دیاریكراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان