کوردستانی
وادەی ناردنی 700 ملیاری دیكە بۆ هەرێم ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی ناردنی 700 ملیاری دووەم بۆ هەرێم رادەگەیەنێت و دەشڵێت، بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 لەگەڵ بەغدا گفتوگۆدەكەن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 لەگەڵ بەغدا گفتووگۆدەكەین، چونكە بڕی ئەو قەرزەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگەكانی 7، 8 و 9یە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کرانەوەیەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەیە و دەمانەوێت هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەهێڵین.
بەپێی وتەكانی هەورامانی، لە دوای ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی ناردنی مووچەی سێ مانگ، كرانەوە و لێكتێگەیشتنی باش لەگەڵ بەغدا هەیە بە ئاراستەی ئەوەی كە هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێم نەفەوتێت.
ئەوەشی وت "لێژنەی وردبینی تا ئێستا هیچ تێبینییەکیان لەسەر داتای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە، نووسراوی فەرمی بۆ 700 ملیار دیناری دووەم بۆ حکومەتی فیدڕاڵی کراوە
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت".
ژ.ع