کوردستانی

مامەڵەی پزیشك و دەرمانخانە و نۆرینگەكان بە فەتوا حەرامكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامەڵەی پزیشك و دەرمانخانە و نۆرینگەكان بە فەتوا حەرامكرا
مەودا میدیا-

بە فەتوای ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، رێككەوتنی پزیشك لەگەڵ دەرمانخانە و تاقیگەكان لەسەر حسابی نەخۆش حەرامە و ناپاكیی كردنە بەرامبەر پیشەی پزیشكی.
  
لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی پزیشك لەگەڵ دەرمانخانە، خاوەنی تاقیگە و نەخۆشخانەكان بۆ فرۆشتنی دەرمان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و پشكنین و تیشكی ناپێویست بۆ نەخۆش حەرامە و ناپاكییە لە پیشەی پزیشكیی.
 
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (ئەلسەباح)ی نیمچەفەرمیی عیراق، حەسەن خۆشناو، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە "نابێت پزیشك بەرژەوەندیی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی نەخۆش، ناكرێت و حەرامە و پێشێلكردنی ئادابی پیشەییە".
 
روونیشیكردووەتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان پیشەكەیان بەكاردەهێنن و وێڕای كارەكەیان لەگەڵ دەرمانخانە و خاوەن تاقیگەكان و ئیدارەی نەخۆشخانەكان رێكدەكەون بەرامبەر وەرگرتنی رێژەیەك سوود.

بەپێی وتەكانی خۆشناو، ئەو سوودە دەكەوێتە ئەستۆی نەخۆش، بەوەش پزیشك لە كەسێكەوە كە خزمەتی نەخۆش دەكات و لە ئازارەكانی كەمدەكاتەوە، دەبێتە مادەپەرستێكی چاوچنۆك و وای لێدەكات بازرگانیی بە نەخۆشەوە بكات و نەهامەتییەكانی زیادبكات.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان