کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی سەنگەسەر ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی سەنگەسەر ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

سەبارەت بە رووداوی تەقەكردنەكەی ناحیەی سەنگەسەر كە بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو، زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا و بەپێی زانیارییەكان كوژراوەكە كەسێكی بیانی بووە.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر لە ئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن كەسێك كوژرا و كەسێك برینداربوو، ئەمشەو میدیای نزیك لە هێزەكانی وڵاتپارێز رایگەیاند "هێرشكراوەتە سەر ئەندامێكیان و لە ئەنجامدا ئەندامێكی میت كوژراوە".

بەپێی زانیارییەكانی میدیای نزیك لە هێزەكانی وڵاتپارێز، لە ناحیەی سەنگەسەری ناوچەی پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین "کەسێک بە ناوی سینان دێمیریورێک کە دەوترێت ئەندامی میتە، بە ماتۆرسکیلێک هێرشی چەکداریی کردووەتەسەر هاوڵاتییەکی باشوری کوردستان".

سەرچاوەكانی هەواڵ لەوبارەیەوە ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەندامەکەی میت گوللـەی ناوە بە هاوڵاتییەکەی باشوری کوردستانەوە کە ناوی نەزانراوە، بەپێی هەواڵی چەند میدیایەكیش ئەو هاوڵاتییە ئەندامی هێزەكانی وڵاتپارێزە.

لە ئەنجامی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە، هاوڵاتییەکەی باشوری کوردستان پاش ئەوەی بە سەختی برینداربووە وەڵامی هێرشە چەكدارییەكەی داوەتەوە و هێرشبەری كوشتووە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

میدیای نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستانیش لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، بەگوێرەی ئەو ناسنامە و بەڵگانەی کەوتوونەتە دەستیان، هێرشکارەکە خەڵکی شاری تۆکاتی تورکیایە و ماوەیەکە لە شاری سلێمانی دەژی، ناسنامەی كوژراویش بڵاوكراوەتەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناحیەی سەنگەسەر رووداوێكی تەقەكردن روویدا، سەرەنجام كەسێك گیانی سپارد و كەسێكی دیكەش بریندارە.

لەوبارەیەوە هەتا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی كوردستان هیچ ناوچەیەكی دیكەش روونكردنەوە و زانیاریی بڵاونەكردووەتەوە.



ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان