کوردستانی

لە سۆران ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە و زیاد لە كاتژمێرێكە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سۆران ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە و زیاد لە كاتژمێرێكە بەردەوامە
مەودا میدیا-

زیاتر لە كاتژمێرێكە لە بەنزینخانەیەكی سۆران ئاگركەوتووەتەوە و وێڕای هەوڵەكان، هەتا ئێستا كۆنترۆڵنەكراوە.

ئەمشەو 11ی تشرینی یەكەمی 2023 ئاگرێكی بەتین لە بەنزینخانەی (باوكی دیار) لە قەزای سۆران كەوتووەتەوە، هەتا ئێستا هەشت تیمی بەرگریی شارستانی رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی.

بەپێی زانیارییەكان ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێكە  ئاگرەكە تەشەنە دەستێنێت و هەتا ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوە، سەرچاوەیەكی زانیاریی ئاشكرایكرد، ئاگرەكە گەیشتووەتە مەنهۆڵەكان و دوور لە 300 مەتر مەنهۆڵ ئاگری فڕێداوە.

هەتا ئێستا هۆكار و سەرچاوەی ئاگرەكە دیارینەكراوە كە بەهۆیەوە سێ گەنجینەی بەنزین تەقیوەتەوە، هیچ هەواڵێكیش لەسەر زیانی گیانی رانەگەیەندراوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان