کوردستانی

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو هاوسەر لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر ژنەکە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو دەوروبەری کاتژمێر 11:00ی شەو لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێوە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "پیاوەکە بە چوار فیشەک ژنەکەی کوشتووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە پۆلیس پیاوەکەی دەستگیرکردووە و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

زۆربوونی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان بۆ هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت و سەروەرنەبوونی یاسا دەگەڕێتەوە لە دادگاکاندا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان