کوردستانی

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رێنمایی دەدات بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رێنمایی دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رێنمایی هاوڵاتییان دەکات کە خۆیان بە دووربگرن لە بڕینەوەی داری تەڕ لە دارستانەکاندا.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما بڕینی دار لەلایەن هاوڵاتییانەوە زۆرتر دەبێت، ئێمە بە بەردەوام ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکەینەوە کە داری تەڕ نەبڕنەوە، چونکە بڕینی داری تەڕ قەدەغەیە ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن تووشی سزای یاسایی دەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دارانەی لە کەژ و کێوەکان وشکبوون هاوڵاتییان دەتوانن بە رێنمایی مەفرەزەکانی ئێمە سوود لەو دارانە ببینن و بەکاری بهێنن".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتی "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 87 کەس لەسەر سەرپێچی و بڕینەوەی دار دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان