کوردستانی
دوایین زانیاری لەبارەی رووداوی ئاگرەکەی سۆران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە ئیدارەی سۆران ئاگر لە بەنزینخانەی "باوکی دیاری" کەوتەوە و 50 هەزار لیتر بەنزین سووتا، ئاگرەکە لە کاتژمێر 8:00 شەو تاوەکو کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان بەردەوام بوو.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەکە تاوەکو کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان بەردەوام بوو، دوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنترۆڵکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی ئاگرەکە پێنج کارمەندمان تووشی برینداری و تەنگەنەفەسی بوونەوە، بەڵام هیچ هاوڵاتییەک بریندارنەبووە، هەروەها لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دواتر لە راپۆرتێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەخەینەروو".
بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە شەوی رابردوو داوا لەو ماڵانەکرا کە لە دەوروبەری بەنزینخانەکەن ماڵەکانیان چۆڵبکەن تاوەکو زیانیان پێنەگات، چونکە لە ئاگرەکەدا 50 لیتر بەنزین سووتا ئەمەش وایکرد ئاگرەکە بەوجۆرە گەورەبێت.
س،ر