کوردستانی

سەرما دەستپێدەکات؛ ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرما دەستپێدەکات؛ ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی باس لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی تاوەباران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەبارەی رەوشی کەشوهەواوە بە مەودا میدیای راگەیاند "جێگیربووونی سیستمی پەستانی بەرز لە باکوور و باشوورەوە بۆ سەر ناوچەکانمان دەبێتە هۆی رەخساندنی کەشێکی سەقامگیر بۆ ماوەی چەند رۆژێک و ئەگەری باران نابێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، سەبارەت بە خێرایی با ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر جێگیردەبن".

ئاماژەی بەوەکرد "حاڵەتێکی دیکەی تاوەباران و هەورە بروسک ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لە هەفتەی داهاتوودا، پێشبینیدەکەین لەمەودای 15 بۆ 16ی مانگ و بەزۆریش 16ی مانگ تاوەکو 17ی ئەم مانگە بەهۆی کارتێکردنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست بۆ ناوچەکە حاڵەتێکی دیکەی تاوەباران و بروسک بەشێوەی ناسەقامگیری کەشوهەوا ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە بە کاریگەری و بڕی جیاواز، هەروەها لەم حاڵەتەشدا ئەگەری کەمێک بەفر لە لوتکەی شاخە زۆر بەرزەکانی هاوسنوور بە ئێران و تورکیا هەیە، خێرایی باش زیاد دەکات لەکاتی تاوەبارانەکاندا، هەروەها پلەکانی گەرما 3 بۆ چوار پلە دادەبەزن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان