کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2023 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.

‏‎لەدیدارێکدا گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی بە تایبەت لەنێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە بەجۆرێک دەستوور و گفتوگۆ بناغەی پەیوەندییەکان بن.

‏‎هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر کۆی هاوکێشەکان هەڵوەستەیکرد و ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵە ئەرێنی و یاساییەکان کرد بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق و رایگەیاند "هەر پرسێک پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵک و مووچەوە داوامانکردووە دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان، بۆ ئەوەش چەندین میکانیزمی پێویست خراوەتەڕوو تاوەكو ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین و بە یاسا ماف و ژیانی خەڵکی هەرێم مسۆگەر بکەین".

‏‎سەبارەت بە پرسی رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، سەرۆکی یەکێتی شاندی میوانی بەرچاوڕوونکرد و بەربەستەکانی بەردەم ئەم هەنگاوە نیشتمانییەی خستەڕوو، جەختیشیکردەوە کە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەشدا تاوەكو بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان هێزێکی نیشتمانی و تۆکمە بونیادبنێین، یەکێتیش پشتیوانیی تەواو لە سەرخستنی ئەم ئامانجە نیشتمانییە دەکات بە شێوەیەک یەکسانی و دادپەروەریی تێدا رەچاوبکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان