کوردستانی
وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی باڵا دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی باڵا دوابخات بۆ کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2023.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان، ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە 11ی ساڵی 2023 تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دواخرا".
لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە "رۆژی چوارشەممە 25 ی تشرینی یەکەم یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دەبێت".
س،ر