کوردستانی
بافڵ تاڵه‌بانی: بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك ئه‌زموون له سه‌ركرده دێرینه‌كان وه‌رده‌گرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان سه‌ردانی عه‌دنان موفتی، سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتیی كرد و رایگه‌یاند: بە شانازییەوە ناوی سەرکردە دێرین و دیارەکانی یەکێتی دەهێنین و مێژووی پڕ لە سەروەرییان بۆ هەمیشە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی لە شاری هەولێر سەردانی عەدنان موفتی، سەرکردەی دیار و تێکۆشەری یەکێتی و کوردستانی کرد و له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتیی رۆڵی سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتیی وئهزمونیانی نرخاند.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی،:بە شانازییەوە ناوی سەرکردە دێرین و دیارەکانی یەکێتی دەهێنین و مێژووی پڕ لە سەروەرییان بۆ هەمیشە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە، ئێمە پاڵپشت بە ئەزموون و لێهاتوویی ئەوان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەیدا.