کوردستانی
وه‌رزی جوتكردن و باران نزیكده‌بێته‌وه و كۆمپانیایه‌ك تراكتۆر ده‌دات به جوتیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وەزارەتی کشتوکاڵی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بەشێوەی قیستی جۆراوجۆر تراكتۆر بۆ جوتیاران دابین ده‌كات، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن ره‌تكراوه‌ته‌وه به‌هۆی گرانیی نرخه‌كه‌یه‌وه.
جه‌لال ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لقی كه‌لاری یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا وتی: یه‌ك تراكتۆر به‌هێزی 80 ئه‌سپ به‌پێشه‌كیی 9 نۆ ملیۆن و 500 هه‌زار دینار، مانگانه قیستی 390 هه‌زار دینار، كۆی پاره‌كه‌شی بایی 32 ملیۆن دیناره و ئه‌گه‌ر پێشه‌كی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بده‌ین به‌مانگه قیستی 530 هه‌زار دینار، ئه‌وا تراكتۆرت پێده‌ده‌ن بایی 34 ملیۆن و 870 هه‌زار دینار هه‌ردوو جۆری قیسته‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه.
سه‌رۆكی لقی جوتیارانی كه‌لار ئاشكرایكرد، له‌به‌ر گرانیی نرخه‌كه‌ی نه‌یهێشتووه جوتیارانی دانیشتوی قه‌زای كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان تراكتۆر وه‌ربگرن، ئه‌گه‌رچی ژماره‌كردنه‌كه‌شی بێ به‌رامبه‌ره، ده‌وترێت تراكتۆره‌كه ئه‌ڵمانییه و له هندستان به‌ستراون، وتیشی: دڵنیا نه‌بوون له جۆره‌كه‌ی و نه‌مهێشت كه‌سی وه‌ریبگرێت.

جه‌لال ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لقی كه‌لاری یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستان رایگه‌یاند، كه داوای له كۆمپانیاكه كردووه نرخی تراكتۆره‌كان دابه‌زێنن، بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی كه‌لاریش بتوانن وه‌ریبگرن.