کوردستانی
لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە 15 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی ئەیلولدا 15 هەزار 950 منداڵ لە نەخۆشخانەی د، جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان چارەسەرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی ئەیلولدا 15 هەزار 950 منداڵ لە نەخۆشخانەی د، جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان چارەسەرکراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بێت، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 2023/9/30) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 15.950 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2 هەزار و 533 منداڵ داخڵكراون.
هەر بەپێی ئامارەکە بێت، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵان 965 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 443 حاڵەتی هەناسەتووندی تۆماركراوە، 234 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 331 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 250 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 186 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون.

ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 18.115 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 129 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 497 سۆنەر و 71 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 425 تیشك گیراوە.
س،ر
س،ر