کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی کامپی مەخمورەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی بەڕێوبەری دەستەی پەیوەندییەکانی کامپی مەخمور زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی بەیانیی ئەمڕۆی کامپی مەخمور لە سنووری پارێزگای هەولێر دەخاتەڕوو.
بێوار ئەنوەر، ئەندامی بەڕێوەبەری دەستەی پەیوەندییەکانی کامپی مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی یەکەمی 2023 لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کامپی مەخمور بۆردوومانکرا، لە ئەنجامدا ژنێک برینداربوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوو رۆژی رابردوودا بەردەوام فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە و بەیانیی ئەمڕۆ بۆردوومانیانکرد و ئێستاش فڕۆکەکان هەر دەسوڕێنەوە".
ئەو ئەندامەی بەڕێوبەری دەستەی پەیوەندییەکانی کامپی مەخمور وتی "بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر چەند ماڵێکی کامپەکە کەوتووە، بەڵام تەنها یەک بریندار هەبووە".
س،ر